کوردستانی

تەندروستی سلێمانی چاكبوونەوەی 400 تووشبووی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی چاكبوونەوەی 400 تووشبووی كۆرۆنا رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو نزیكەی 400 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سێ هەفتەی رابردوودا لە سنوری سلێمانی نزیكەی 400 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و چونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵیمان بە ژمارەی تووشبووانی رۆژانە كاتی راگەیاندنی چاكبووەكانمان نییە".

Qaiwan
Qaiwan