کوردستانی
هەواڵێكی دڵتەزێن لە سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەدەگەیەنێت، كەسێكی تر بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.
عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، كەسێكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كەسە بە تەمەن بووە و دانیشتوی ناو شاری سلێمانییەو ئەمڕۆ ئەوە دووەم كەسە مردووە".
ئێستا ژمارەی گیان لە دەستداوانی كۆرۆنا لە سلێمانی بۆ 46 كەس بەرزبووەتەوە.