کوردستانی

سەباح هەورامی: دوو هەفتەی تر لە سلێمانی بە لێشاو کۆرۆنا تۆماردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەباح هەورامی: دوو هەفتەی تر لە سلێمانی بە لێشاو کۆرۆنا تۆماردەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو هەفتەی داهاتوو هاوڵاتیان دەبینن چی روودەدات، ئەوەش مەبەستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، دەشڵێت، ئەگەر مووچە نەدرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو تەندروستی سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "با هەمووان ئەوە بزانن كە لە دوو هەفتەی داهاتوو چی روودەدات، دۆخێكی خراپی و كارەسات لە ئارایە و هاوڵاتیان بە چاوی خۆیان دەیبینن کە چۆن کۆرۆنا سلێمانی تووشی کارەساتی گەورە دەکات".

وتیشی "بە دڵنیایەوە لە سلێمانی ئێستا 50 هەزار تووشبووی كۆرۆنا هەیە، بەركەوتنی زۆر هەیە لەنێوان تووشبووان و هاوڵاتیانی تر، ئەگەر بە زوترین كات، حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی تەندروستی دابەش نەكات، كارەساتی گەورە روودەدا، چونكە خودی سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستیش ئاگاداری دۆخی تەندرستییەو وا بڕوات لە چەند كاتژمێری داهاتوو تەندروستی سلێمانی بە تەواوی بنكە و مەڵبەندەكانەوە دادەخرێن".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان