کوردستانی

گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوێنێ گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆررانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

شەمال دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی یەكشەممە ئاگادار كراینەوە بەبونی تەرمی گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆران کە لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیبوو و گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسە ناوی  (د م م ) پیشە بێ كار دانیشتووی گەڕەكی شۆرشی قەزای سۆرانە و سەڵتە لە ساڵی 1982 لە دایکبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر دوای ئەنجام دانی گشت ڕێكارە یاساییەكان تەرمەكەمان رەوانەی پزیشكی دادی كرد لەنەخۆشخانەی ئاشتی، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکاری خۆکوشتنەکەی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان