کوردستانی

بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەرپرسێكی تەندروستی شارەكەش پشتڕاستی دەكاتەوە و دەڵێت لەگەڵ كۆمەڵێك كارمەند تووشبووە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ، دكتۆر ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە".

Qaiwan
Qaiwan