ئەدەب و هونەر

سێكس و بەیانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێكس و بەیانی

مەودا میدیا-

توێژینەوەكان باس لە گرنگی ئەنجامدانی سێكس دەكەنە لە بەیانیانداو بە ڕای شارەزایانیش لە كاتی بەیانیدا ئاستی هۆرمۆنێكی تایبەت لە پیاواندا بەرزدەبێتەوە بۆیە كە لە خەو هەستا ئارەزووری سێكس دەكات.

له‌كاتی خه‌وتندا پیاوان ئاستی هۆرمۆنی "تستستیرون" به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ سێكس و چێژی زیاتره‌ بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر.

ئه‌نجامدانی سێكس له‌ به‌یانیاندا، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌نفلۆنزا و ڤایرۆس و میكرۆب.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌سپێكی به‌یانیان به‌ ئه‌نجامدانی سێكس، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی خۆش پێ ببه‌خشێت به‌درێژای رۆژه‌كه‌ت.

ئه‌نجامدانی سێكس له‌به‌یانیاندا، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی "ئایسترۆجینی" له‌ش كه‌باشترین پێكهاته‌یه‌ بۆ گه‌شانه‌وه‌ و بریقه‌داركردنی پێست و قژ.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌نجامدانی 3 جار سێكس له‌به‌یانیاندا و له‌هه‌فته‌یه‌كدا ، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ سه‌كته‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ.

ئه‌نجامدانی سێكس له‌به‌یانیاندا په‌یوه‌ندی نێوانتان زیاد ده‌كات و خۆشه‌ویستی نێوانتان به‌هێز ده‌كات، واده‌كات به‌سه‌ر كێشه‌كانتانا باشتر زاڵده‌بن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان