کوردستانی
هەپەگە وەڵامی توركیا دەداتەوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لەسەر هێرشەكانی ئەم دواییەی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانیان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە هێرشەكەكانی ئەمڕۆ دووشەممە هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەگەشتووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە:
“سوپای داگیركەری تورك لەدژی هەرێمەكانی پاراستنی میدیا، كەمپی پەنابەران و مەخموور و شەنگال هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. سوپای داگیركەری تورك هێرشەكانی لەسەر كەمپی پەنابەران مەخموور و شەنگال لەمیدیاكانی وەك هێرش لەسەر پەكەكە ڕادەگەیەنێت. دەوڵەتی داگیركەری تورك بە پێچەوانە پیشاندانی هێرشەكان لەسەر هێزەكانی پاراستنی گەلی سڤیلی ئەم خاكە، هەوڵ دەدات كۆمەڵكوژیەكانی بشارێتەوە.
بە هێرشی لەدژی گەكەلەمان لە مەخموور كە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە هەڵهاتوون و لە كەمپەكەدا جێگیربوون و بە هێرشەكان لەدژی گەلی ئیزدیمان لە شەنگال كە لەدژی داعش بەرخۆدانیان كرد، دەوڵەتی داگیركەری تورك جارێكیتر تر ڕووی بكوژی راستەقینەی خۆی ئاشكرا كرد. دەوڵەتی داگیركەری بكوژ كە ناتوانێت خۆی لەبەرانبەر بەها و دەستكەوتەكانی كورد ڕابگرێت، بە بەهانەی جیاواز هێرشی نامەردی ئەنجام دەدات. ئەم هێرشە لەدژی دەستكەوتەكانی گەلی كورد و گەلانی هەرێمەكە ئەنجامدراوە. ئەم هێرشەی لەدژی گەلانی مەخموور و شەنگال كە لەدژی داعشی بەرخۆدانیان كرد، هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ عەقڵیەتی داعشی بكوژ نییە.
لەو هەرێمانە جموجووڵی هیزەكانمان (هەپەگە) نییە. لەدژی هەر هێرشێكی داگیركەر لە هەر پارچەیەكی كوردستان لەبەرانبەر گەلی كورد و دەستكەوتەكانی گەلی كورد، هێزەكانمان بە شێوەیەكی توند وڵام دەدەنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا زانیاری فراوانی هێرشی داگیركەری ئەمرۆ ١٥ی حوزەیران كاتژمێر ٠٠:٠٥ لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بەم شێوەیەیە:
” فڕۆكە جەنگیەكان گۆڕەپانەكانی سیدا و شەهید ڕۆستەمی زاپ، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی هەرێمی خواكورك و گۆڕەپانی شەهیدان و سەرگەلێی هەرێمی قەندیلیان بۆردومان كردووە.
بەهۆی بۆردومانەكە هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە.”