کوردستانی

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەگەر مووچە نەدرێت سلێمانی تووشی كارەسات دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەگەر مووچە نەدرێت سلێمانی تووشی كارەسات دەبێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكرێت لە سلێمانی كارەسات روودەدات.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند "داوامان كردوە دابەشكردنی مووچە بەپەلە لە كەرتی تەندروستیەوە دەستپێبكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە زوویی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، پشتیوانیەكی گەورە دەبێت لە تەشەنە نەكردنی ڤایرۆسەكە".

باسی لەوەشكردووە "ئەگەر دۆخی ئابووری بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بە دڵنیایەوە كارەسات لە سلێمانی دروست دەبێت و ناوەندە تەندروستییەكان توانای ئەوەیان نامێنێت خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكەن".

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ یەكشەممە، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەگەر لە چەند كاتژمێری داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش نەكرێت، تەواوی كارمەندان و پزیشكانی تەندروستی نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكان چۆڵ دەكەن و لە دوو هەفتەشدا گەورەترین كارەساتی مرۆیی لە شارەكە روودەدات".

هەر ئەمڕۆ بەشێك لە بنكەو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری مانگرتنیان لە كاركردن راگەیاند و كاریان نەكرد وەك هەڵوێستێك دژی دواكەوتنی مووچەكانیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان