کوردستانی

دەنگە ترسناكەكەی هەڵەبجە ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگە ترسناكەكەی هەڵەبجە ئاشكرابوو

مەودا میدیا-

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگە گەورەو مەترسیدارەی كە هاوڵاتیانی هەڵەبجەی خستوەتە مەترسییە دەنگی تەقینەوە بووە و لیژنەكان چونەتە شوێنەكە.

كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ، كەمێك پێش ئێستا دەنگێكی گەورە و مەترسیدار لە هەڵەبجە روویداو بەهۆیەوە هاوڵاتیانی تووشی مەترسی و دڵە راوكێ كردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەنگە لە دەنگی تەقینەوە و مین چووە، لیژنەكان و هێزە ئەمنییەكان چونەتە شوێنی تەقینەوە و چاوەڕێی ئەوانین زانیاری بگەیەننە ئێمە".

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ئەنجامی دەستکاریکردنی گولە تۆپ لە باخێک لە دەشتی حەمەوغان دوو گەنج گیان لەدەستداوە.

ئەو تەقینەوەیە وەك باس دەكرێت بە ئەندازەیەكی فراوان و مەودا دور دەنگی گەورە بووەو روناكییەكی لە ئاسمانی شارەكە دروست كردووە و هاوڵاتیانی تووشی دڵە راوكێ كردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان