کوردستانی

هەولێر بڕیارێكی لە بەرژەوەندی توركیادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر بڕیارێكی لە بەرژەوەندی توركیادا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی لە دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدا، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران دەستگیركران.

ئەو خۆپیشاندانە دژی هێرشە ناڕەواكانی توركیا بووە لە ناو خاكی هەرێم، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ژمارەیەكیان دەستگیركرد.

بە وتەی ئەو هاوڵاتیانەی كە دەستگیركرابوون و دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكران، باسیان لەوەكردووە پەنجە مۆریان پێكراوە كە جارێكی تر دژی توركیا خۆپیشاندان نەكەن.

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە سنوری هەولێر و دهۆك بەردەوام هێرشەكانی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات و هێزە ئەمنییەكانیش داوایان كردووە كە هاوڵاتیان بە هیچ جۆرێك دژی توركیا خۆپیشاندان نەكەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان