عیراقی

زەوی بەسەر كارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەوی بەسەر كارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت
مەودا میدیا-

بە بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق، زەوی بەسەر كارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت كە راستەوخۆ بەر یەككەوتنیان هەیە لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە "مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا هەر كارمەندێكی تەندروستی پارچەیەك زەوی پێبدرێت ئەوانەی كە راستەوخۆ بەر یەككەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا هەیە".

ئەوەش لە كاتێكدا كارمەندانی تەندروستی و پزیشكان لە هەرێمی كوردستان لەو دۆخەدا بە دوو مانگ جارێك مووچە وەردەگرن.

Qaiwan
Qaiwan