جیهانی

ئێران و رووسیا دژی ئەمریكا بڕیاریاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران و رووسیا دژی ئەمریكا بڕیاریاندا

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران و رووسیا پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستە نایاساییەكان دەكەن، دەشڵێت، هەردوو وڵات پابەنددەبین بە یاسایی نێودەوڵەتی لە حاڵەتێكدا ئەمریكا پەلاماری بنەماكانی نێودەوڵەتی بدات.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەری خۆی رایگەیاند " ئێران و رووسیا پێداگری دەكەن لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستە نایاساییە یەکلایەنەکان لە چارەسەریی قەیرانگەلی جیهانی".

باسی لەوەشكردووە "لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێداگریمان كردووە لە پابەندیمان بە یاسای نێودەوڵەتی لە هەلومەرجێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوڕێیانی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئەنجومەنی ئاسایش پەلاماری بنەماکانی پەیوەندی نێودەوڵەتی دەدەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان