کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بڕیاردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەست بە خەرجییەکان لە کۆبوونەوەدایە راشیدەگەیەنێت یەکیک لە تەوەرەکان رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە و باس لەوەشدەکرێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە دەستکاری مووچەی فەرمانبەران نەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە کوردستان 24 وە وەریگرتوە "لە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەدا رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە" و باس لەوەش کراوە و بڕیاردراوە "مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکرێت و گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، بەڵکو تەنیا لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیی مووچە و دەرماڵەی پلەباڵاکان وەکو پێشتر بڕیاری لیدرابوو، کەمبکرێتەوە و رێکبخرێتەوە، بڕیاریشە دواتر حکومەت وردەکاریی کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی پلەباڵاکان روون بکاتەوە".
بڕیاردراوە ئەو دەرماڵانەی نادادپەروەرییان تێدایە، دادپەروەرانە رێک بخرێنەوە، ئەوەش زانراوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی
کوردستان بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بچێتە بەغدا و لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست ببوو، گفتوگۆ بکەن.