کوردستانی

پارێزگاری هەولێر:لە شارەکە کارەسات روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر:لە شارەکە کارەسات روودەدات

مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، مەترسی گەورە رووی لە هەولێر كردووە و دۆخەكە زۆر خراپە و توانای ئەو زەختەمان نەماوە، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر مەودا میدیا ئەو مەترسیەی لەسەر هاوڵاتیانی هەولێر ئاشكراكردبوو.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "هەولێر لە دۆخێكی مەترسیداردایە و نەخۆشخانەكان توانای ئەو گوشارە زۆرەی تووشبووانیان نییە".

ئەو لێدوانەی پارێزگاری هەولێر لە كاتێكدا لە چەند رۆژی رابردوو مەودا میدیا ئەوەی بڵاوكردەوە "بەرپرسانی حكومی لە هەولێر، لە پێناو كپكردنەوەی توڕەیی هاوڵاتیان لە ئاست خراپی دۆخیان و پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەران، وایكردووە كە نەرمی بنوێنن و رێگە بە هاوڵاتیان بدەن هەرچۆن كار بكەن بێ رەچاوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان".

مەودا میدیا ئەوەشی ئاشكراكردوو "ئەو كارەی بەرپرسانی هەولێر لە ترسی خۆپیشاندان و تەقینەوەی جەماوەری لە شارەكە وایكردووە، زۆرترین حاڵەتی بەریەككەوتن دروست بێت و شارەكە بەرەو مەترسی گەورەو كارەسات ببات".
Qaiwan
Qaiwan