کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی هاوسەرۆکی یەکێتی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی سەردانی هاوسەرۆکی یەکێتی کرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی سەردانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە کرد، یەکێک لەو پرسانەی کە باسکرا بریتی بوو لە رێککەوتننامەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سەردانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستانی کردووە، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت و حکومەتە خۆجێییەکان کراوە.

هەروەها، باسی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستیی کراوە و لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆکراوە لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر "وەک راسپێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی" لە بارەی رێککەوتننامەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتیی خۆجێیی سلێمانی، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی کردووە و هەڤاڵ ئەبوبەکر لەوبارەوە دەڵێت "بەدید و تێگەیشتنێکی تەبایانە و هاوبەشانە گفتوگۆکراوە".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسکرا لە،رێکخستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان، فڕۆکەخانە، سنوورەکان، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، پەرەپێدانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی.

Qaiwan
Qaiwan