جیهانی
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێووەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- جیهاد هەورامی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری گڵاسگۆ ئەو پەنابەرانەی لە هۆتێلەکان دەژین خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و داوایان کرد بەزووترین کات بگوازرێنەوە بۆ خانوەکانیان کە پێشتر لێی دەژیان.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی بەریتانیا و تووشبوون و مردنی ژمارەیەکی زۆر بەو ڤایرۆسە، حکومەت رێکاری تەندروستی گرتە بەر و لوکداون و داخستنی شوێنە گشتیەکانی راگەیاند، لە شاری گڵاسگۆش بڕیار درا ئەو پەنابەرانەی لەخانووی بەردەوام نین ئەوانەشی تازە هاتونەتە ئەو شارە لە چوار هۆتێل جێگیر بکات بۆ ئەوەی بەباشی چاودێریان بکات و لە مەترسی ڤایرۆسەکە بیانپارێزێت و بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکەش دووبارە بیانگوازێتەوە شوێنی خۆیان.
وا ماوەی سێ مانگ زیاترە ئەو پەنابەرانە لەهۆتێلەکانن و وەک خۆیان ئاماژەیان پێ دا لەڕووی پێدانی ژەمە خواردن و مانەوەیان لە ژوورێک بەتەنیا بێزار بوون و دەیانەوێ کۆتایی بەم مانەوەبێنن.
خۆپیشاندەران لە بەردەم پەیکەری جۆرج سکوێر بە بەرزکردنەوەی دروشمی کۆتایی بەمانەوەمان بێنن لە هۆتێل و بمانبەنەوە شوێنی خۆمان سەرنجی هاوڵاتیانی ئەو شارەیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا و ئەوانیش وەک پاڵپشیتەک لە داواکاریەکانیان هاتنەڕیزی خۆپیشاندەران.
داوا سەرەکییەکانیان بەوتنەوە بۆ هەموان بەم جۆرە خستەڕوو، هەرچی زووە بمان گەڕێننەوە خانوی خۆمان و کۆتایی بە مانەوەمان لەهۆتێل بهێنن، هەروەهاباشتر کردنی ژەمە خواردنی هۆتێلەکان کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ نەریتی ئێمە ناگونجێ، گەڕانەوەی هەفتانە بۆمان کە بڕدراوە.
شایەنی باسە هێزە ئەمنیەکان لەنزیکەوە کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکەیان کردبوو و هیچ پشێوی و ئاژاوەیەکیش رووی نەدا.