کوردستانی

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە سلێمانی بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە سلێمانی بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەر بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیان لەدەستداوە یەکێکیان تەمەنی 35 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 68 ساڵە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان خەڵکی چەمچەماڵ و تەمەنی 35 ساڵە، ئەوی دیکەشیان خەڵكی سلێمانییە و تەمەنی 68 ساڵە".

هاوکات هەر بەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا, کە تەمەنی 63 ساڵە.

بەپێی دواین ئامارەکان، ژمارەی کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی  2222 کەسە و لەو ژمارەیە 732 کەسیان چاکبوونەتەوە و 78 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan