کوردستانی
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی شارێکی هەرێم کەرەنتینە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا تاوەکو 4ی تەمووزی 2020 بەهۆکاری خراپبوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا تاوەکو 4ی تەمووزی 2020 بەهۆکاری خراپبوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ربەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە".
لە راگەیەنداروەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بۆماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە 21ی حوزەیرانی 2020 تاوەکو 4ی تەمووزی 2020".
لە راگەیەنداروەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بۆماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە 21ی حوزەیرانی 2020 تاوەکو 4ی تەمووزی 2020".