جیهانی
كازمی یەكەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكەم سەردانی خۆی بۆ دەرەوە ئەنجامبدات، دوای ئەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵبژێردراوە.
بە گوێرەی میدیا عیراقییەكان، كازمی بە نیازە لە رۆژانی داهاتوو، یەكەم سەردانی بۆ ئێران و ئەمریكاو سعودییە ئەنجام بدات.
تا ئێستا نەزانراوە یەكەم سەردانی كازمی بۆ دەرەوە، بۆ وڵاتی ئێران یان ئەمریكا و سعودیە دەبێت، بەڵام دەیەوێت پاڵپشتییەكی زۆر بۆ حكومەتەكەی بەدەستبهێنێت.