جیهانی
ئێران هۆشداری توند دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هۆشداری توند دراوە بە ئیتاڵیا كە هەرچی زووە هۆكاری مردنی دادوەرە ئێرانییەكانمان بۆ دەستنیشان بكەن بەبێ پاگەندی خۆكوشتن كە ئێمە بڕوامان پێی نییە.
سەید عەباس موسەی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "باڵیۆزخانەی ئێران و دۆستەكانمان لە پۆلیسی ئینتەرپول لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی هۆكاری مردنی دادوەر مەنسوریمان بۆ ئاشكرا بكەن".
باسی لەوەشكردووە "ئێمە بەوە رازی نین كە باس دەكرێت گوایە دادوەرە ئێرانییەكە خۆی كوشتووە، ئەوە راست نییە و ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەكانیش ئەوەیان سەلماندووە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "پێشتر ئێران هۆشداری دابوو كە وەزارەتی دادی ئێران لە رێگەی ئینتەرپولەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات".