کوردستانی
رێبوار كهریم وهلى: پارتى یاریی به ئاگر دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامهنوس و نوسهرێكى نزیك له پارتى دیموكراتى كوردستان دهڵێت، پارتى لهبارهى پێكهێنانى حكومهتى نوێ له ههرێم یاریی به ئاگر دهكات و دهیهوێت بهبێ یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان حكومهتى زۆرینه پێكبهێنێت، دهشڵێت، یهكێتیی به گرتنهوهى غازهكهى چهمچهماڵ سهرۆكى حكومهت ناچار دهكات داواى حیوار له خاوهن موهلیدهكان بكات.
پارتی یاری بە ئاگر دەکات
رێبوار کەریم وەلی
تا دێت، کاربەدەستانی پارتی و لە سەرووی هەموانەوە باوک و کوڕ، بە موناسەبە و بێ موناسەبە، باس لەوە دەکەن کە لە مەسەلەی پێکهێنانی کابینەی 10دا، بە هۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، هەلومەرجێکی تازە هاتۆتە ئاراوە و چیتر پارتی ئامادە نییە ئەوەی پێش هەڵبژاردن دەیدا بە یەکێتی، ئێستا بیداتێ!
*
تەبعەن مەعلوم نییە لە چەمکی شەراکەتدا، چۆن پێدان و بەخشین جێگەی دەبێتەوە!؟
*
ئەم هەڵمەتەی پارتی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەستی پێکرد، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە بە هێنانی ملیۆنێک دەنگ، لە لایەک کەمکردنی کورسییەکانی داپۆشێ و لە لایەکی دیکەشەوە گوشارێکی دەروونی بۆ سەر یەکێتی دروست بکات و، وا بکات یەکێتی مل بۆ پێکهێنانی حکومەت بدات.
*
ملیۆنەکە سودی نەبوو.
*
بۆیە پارتی بە تایبەتیش باوک و کوڕ، خەریکی سەرکێشییەکی نوێن. بۆ راکردن لە دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بە کڕین و فرۆش دەیانەوێ هەمان سیناریۆی 2018 دوبارە بکەنەوە، حکومەتی زۆرینە پێک بێنن و یەکێتی ئاوت بکەن، بەڵام ئایا ئەوەیان بۆ دەچێتە سەر؟
*
راستییەکەی، پارتی وا بە ئاسانی ناتوانێ ئەو سیناریۆیە دوبارە بکاتەوە؛ یەکێتیی ئێستا ئەو یەکێتییەی جاران نییە. ئەگەر دوو ئیدارەییش دروست نەبێ، ئاوا حوکمی کابینەی 10 هەرتا دێگەڵە دەبێ و بە دوور نازاندرێ کە یەکێتی ئیدارەی خۆی رابگەیەنێ و راستەوخۆ لەگەڵ بەغدادا رێک بکەوێ و، لەو حاڵەتەشدا ، رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدادا، بە تایبەتیش لە مەسەلەی ناردنی موچەدا، ئاستەنگی بۆ دروست دەبێ و یەکێتی تەمویلی مانگانەی خۆی لە بەغدا دەستەبەر دەکات.
*
یەکێکی دیکە لەو کارتانەی یەکێتی غازی چەمچەماڵە کە ئەگەر قوفڵەکەی با بدەن، سەرۆکی کابینە دەبێ بچێ جارێکە دیگە دەرگای حیوار لەگەڵ موەلیدەکاندا بکاتەوە!
*
دەستبردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە لایەن پارتییەوە، ئەمجارەیان یاریکردنە بە ئاگر. ئەگەر ئەوە کردنەوەی دەرگایەک بێت بۆ پارتی، لە هەمانکاتدا، کردنەوەی سەد دەرگای ئەلتەرناتیڤ و تۆڵەستێنەرانەیە بۆ یەکێتی.
ع
بیروڕا


