ئابووری
نرخى غازى ماڵان گران نه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى هاتنى سه‌رما و وه‌رزى باران بارین، خواست له‌سه‌ر غازى ماڵان دروستبووه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا نه‌هاتووه و گران نه‌بووه.
فاروق عه‌لى، بریكارى فرۆشتنى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى هاتنى سه‌رماو وه‌رزى باران بارین، خواستێكى زۆر له‌سه‌ر غازى ماڵان دروستبووه، چونكه هاوڵاتییان بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاریده‌هێنن".
وتیشى "سه‌ره‌ڕاى دروستبوونى خواستى زۆر، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخى غاز دروستنه‌بووه و هه‌ر به‌و نرخه‌ى دیاریكراوه بۆ بریكاره‌كان غاز ده‌درێته هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رۆژانه بڕى پێویست غاز ده‌درێته بریكاره‌كان و له‌وێشه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن".
ع
بیروڕا


