گێتی

عیراقچى: رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم خیانه‌ته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراقچى: رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم خیانه‌ته‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند هەر جۆرە رێککەوتنێک بۆ سفرکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم خەیانەتە و ناچینە ژێر باری.

عەباس عیراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "بە هیچ جۆرێك پیتاندنی سفر لە سەد قبوڵ ناکەین چونکه‌ ئەو بابەتە بووەتە شانازی نەتەوەییمان و ئێمە تێچووی زۆرمان بۆی داوە و بۆ پاراستنی چەندین شەهیدی ئەتۆمیمان داوە".

وتیشى "هەر جۆرە رێککەوتنێک بۆ سفر کردنی ئاستی پیتاندن بە خیانەت دەزانین و ناچینە ژێر باری".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس، سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییە بۆردوومانکراوەکان هاوکاری ناکەین و بەس هاوپەیوەند بە دامەزراوە بۆردووماننەکراوەکان لە چوارچێوەی یاساکانی ئاژانس هاوکاریمان دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan