ئابووری

سنورێكى نوێ له‌نێوان ئێران و هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنورێكى نوێ له‌نێوان ئێران و هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى پیرانشارى رۆژهه‌ڵاتى ئێران رایگه‌یاند، سنورێكى نوێ له‌نێوان پیرانشار له‌ سنوری تەمەرچین – حاجی ئۆمەران بۆ گەشەی ئابووری ناوچە و پاڵپشتی لە دانیشتوانی سنور ده‌كرێته‌وه‌.

لوقمان خوسرەوپوور ئازەر، فه‌رماندارى پیرانشار رایگه‌یاند "پاش راپەڕاندنی یاسای ساماندان و رێکخستن و چاودێریی بازرگانی سنوری (کۆڵبەری و مەلەوانی)، رێژەی دانیشتوانی سنوری لە سنوری تەمەرچین بە رادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەر بۆیە کردنەوەی سنورێكى هاوبەش بۆ ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕیی کاڵا سنورییەکان پێویستە".

باسى له‌وه‌شكرد "لەگەڵ بەرپرسانی تێرمیناڵی سنوریی حاجی ئۆمه‌رانى هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری و لێکدانەوەی پرسە سنوورییەکان گفتوكۆكراوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لەپێناو پاڵپشتی لە گەشەی هاوردەی کاڵا لەڕێگەی دانیشتوانی سنورەوە و پەیوەندیی دوو قۆڵی، بڕیاردرا کە پاراستنی پێگە و کەرامەتی مرۆیی کۆڵبەران و خێرایی‌ بەخشین بە ئاڵوگۆڕیی کاڵا، سنورێكى هاوبەش لە سنوری تەمەرچین - حاجی عومراندا بکرێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan