کوردستانی
پرته‌قاڵى مه‌ترسیدار هاتووه‌ته ناو هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، جۆرێك له پرته‌قاڵی ئێرانی هاتووه‌ته سلێمانى كه شیاوى خواردن نییه و به ده‌رمان پێده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرته‌قاڵییه‌كى ئێرانى هاتووه‌ته ناو سلێمانى و عه‌لوه، ئه‌و پرته‌قاڵه له‌به‌رئه‌وه‌ى جارێك كاتى پێگه‌یشتنى نییه، كه‌ڵكى خواردنى نییه و باش نییه و مه‌ترسیداره"
وتیشى "ئه‌و پرته‌قاڵه له رووى زانستییه‌وه سێ هه‌فته‌ى ماوه پێبگات و بخرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام هاورده‌كراوه و ده‌كرێته ناو شوێنێكى گه‌رم و بوخارێكى پێده‌درێت تا توێكڵكه‌كه‌ى زه‌ردبكات و دواتریش ره‌نگێكى زه‌رد ده‌كرێت و ئه‌و ره‌نگه زیانى نییه، به‌ڵام ره‌نگه زه‌رده‌كه ناشیرینه‌و خه‌ڵك ده‌زانن ئه‌وه باش نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و پرته‌قاڵه‌ى كه له بازاڕدایه و گه‌ڵاكانى پێوه‌یه، هیچ گرفتى نییه بۆ خواردن".
ع
بیروڕا


