ئابووری
نزیكه‌ى 170 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێم كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ى هه‌زار مۆڵه‌ت بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل دراوه و به سه‌دان هه‌زار ئۆتۆمبێلیش هێنراونه‌ته ناو هه‌رێمى كوردستان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م زیاتر له 800 مۆڵه‌ت دراوه‌ته بازرگانان و كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل".
وتیشى "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ئه‌و 10 مانگه‌دا نزیكه‌ى 170 هه‌زار ئۆتۆمبێله، هاورده‌كردنیش به‌رده‌وامه به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى هاورده‌كراون له سنوره فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمه‌وه داغڵى ناو هه‌رێم كراون و تا كۆتایی ساڵیش هاورده‌كردن زیاتر ده‌بێت".
ع
بیروڕا


