گێتی
ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم سزاى ئێرانى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆمى سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند و ده‌ڵێت، سزاكه له‌لایه‌ن سێ وڵاتى ئه‌وروپى نوسراوه و په‌سه‌ندكراوه.
به‌پێى بڕیارنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم په‌سه‌ندكراوه "رەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێران کە لە لایەن سێ وڵاتی ئه‌وروپایی و ئەمه‌ریکاوە نوسراوه، به هاوكارى ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسند کرا".
باس له‌وه‌كراوه "بەڕێوەبەریی دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە 35 ئەندامی هه‌یه، بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە کە ئێران دەبێت بە "هاوکاریی تەواو و دەستبەجێ" ئاژانسەکە ئاگادار بکاتەوە، سەبارەت بە دۆخی تۆمارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا 60 و دامەزراوە ئەتۆمییە بۆمبڕێژکراوەکانی (لەلایەن ئەمریکاوە لەکاتی شەڕی سەپێنراوی 12 ڕۆژە دژی تاران)".
ع
بیروڕا


