عیراقی

شاندێكى یه‌كێتیی خۆى گه‌یانده‌ لاى سودانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكى یه‌كێتیی خۆى گه‌یانده‌ لاى سودانى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، شاندێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌به‌ستى خێرا پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عیراق سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقى كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سودانی پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كردووە".

باس له‌وه‌كراوه‌ "دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێ کراوه‌، جەختیان لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی کردەووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستور، وەک چوارچێوەی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی مافەکانی هاوڵاتییان".

سودانی ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوبەشیی و هاوکاری نێوان هێزە نیشتیمانییەکان کردووە بۆ خێرا تەواوكردنی شایستەكان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی ئەم قۆناغەو درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانى هەبێت لە سەرانسەری پارێزگاکانی عیراقدا هەبێت".

سودانى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه‌ 11ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ لیستى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ و نزیكه‌ى 100 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan