کوردستانی
پێنج هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا لە سلێمانی پێنج هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە، تا ئێوارە پێنج هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوانەی كە مردوون تەمەنیان لە 35 ساڵ بۆ سەرو 60 ساڵە و ناو شاری سلێمانی و دەرەوەشی تێدایەو بەشێك لە تووشبووانیش لە نەخۆشخانەكان تەندروستیان خراپە".