کوردستانی
خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر ناوچەی پارتی لە شیڵادزێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆپیشاندەرانی ناحیەی شیڵادزێ هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەردبارانیان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندەران بەهۆی بۆردومانەكانی وڵاتی توركیا و هاتنی سوپای توركیا و دانانی بنكە و بارەگایان لە سنورەكە، خۆپیشاندانیان كرد و داوایانكرد هەرچی زووە لە سنورەكە بچنە دەرەوە.
لە بەرانبەریشدا خۆپیشاندەران وەك ناڕەزایەتییەك بەرانبەر بە بێ هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاستی ئەو زوڵم و ستەمەی توركیا كە لە ناوچەكە دەیكات، هێرشیان كردە سەر بارەگاى ناوچەی پارتی و بەردبارانیان كردن.
لە لایەكی ترەوە هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گازمی فرمێشك رێژ بەكاردەهێنن و رووبەڕووبوونەوە هەیە.