کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی: بەمزوانە دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا دەگاتە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوو دەرمانی چارەسەری نەخۆشی كۆرۆنا دەگاتە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دەرمانەی كە وڵاتی رووسیا بۆ چارەسەری كۆرۆنا دروستكردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بگاتە عیراق و بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەشی زۆری ئاماژەو لێكۆڵینەوە و پشكنینەكان بۆ ئەوەن كە ئەو دەرمانە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن و ئێمەش چاوەڕێی هاتنی ئەو دەرمانە دەكەین".
وتیشی "لەگەڵ گەیشتنی دەرمانەكە بۆ عیراق، بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایەو ئێمەش بەكاریان دەهێنن بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ڤایرۆسەكە لە ناو لەشیاندایە".