کوردستانی

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بەریەككەوتنی لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

هێرش سەید سەلیم، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "بەهۆی بەریەككەوتنم لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم".

نوسویەتی "لە ئێستادا خۆم كەرەنتینە كردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەم خۆیان بپارێزن".

لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك پزیشك و كارمەندنی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بەریەككەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

Qaiwan
Qaiwan