کوردستانی
كەسێك كوژرا... وردەكاری ئاشكراكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی ئيدارەى گەرمیان بڵاویكردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەلەگوندی هەردەیی سەربە شارەدێی شێخ تەویلەوە تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی ئومید حسێن حەسەن لەدایكبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدا بوو".
باس لەوەشكراوە " بەوتەی كەسووكاری ناوبراو خێزاندارە و دەستكاری چەكی كردوە لەجۆری ( كڵاشكۆف) لەئەنجامدا فیشەكی لەدەست دەچووە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكێكەوە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو " لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری شارۆچكەی كەلاركراوە و پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی رووداوەكە كردوە".