عیراقی
کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی ئەستێرەکەی تۆپی پێی عیراق هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ململانێکی چەند رۆژی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ کاپتن ئەحمەد رازی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق گیانی لەدەستدا.
دوای ململانێکی چەند رۆژی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ کاپتن ئەحمەد رازی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاپتن ئەحمەد رازی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق لە شاری بەغدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رازی تەندروستی تێکچوو.
جێگای ئاماژەیە، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەحمەد رازی بۆ ئوردن بە مەبەستی چارەسەر بگوازرێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بەغدا گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی، لە ساڵی 1964 لە دایکبووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی سەردەمی زێڕینی تۆپی پێی عیراق و لە ساڵی 1988 نازناوی باشترین یاریزانی لە ئاسیا بەدەستھێناوە.
ئەحمەد رازی، لە ساڵی 1964 لە دایکبووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی سەردەمی زێڕینی تۆپی پێی عیراق و لە ساڵی 1988 نازناوی باشترین یاریزانی لە ئاسیا بەدەستھێناوە.