کوردستانی
زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2020 بەهۆی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو پەرلەمانی کوردستاندا بڕیار درا بە کەرەنتینەکردنی بۆ ماوەی 14 رۆژ، بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "تەندروستی سەرجەم تووشبووەکان جێگرە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان".
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و چوار کارمەندی پەرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ئێستادا ئەو تووشبووانە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان و تەندروستییان زۆر باشە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2020 دوا وادەیە 14 رۆژەکە تەواو دەبێت و پەرلەمانی کوردستان دەست دەکاتەوە بە کارەکانی خۆی".
سەبارەت بەچۆنیەتی دەوامکردن سامان ئەحمەد وتی "بە گشتی دەوامی پەرلەمان نەکرێتەوە بەڵکو بەشێوەی تەناوب دەوام دەکرێت، لەبەر جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان، بەڵام کارە سەرەکییەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە، وەک کۆبوونەوەی لیژنەکان و بەدواداچوونەکانیان".