کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی رێژەی 35%ی مووچەی فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەداوە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لە 35% ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو پرسەیە.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەداوە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لە 35%، بەڵکو تەنها ئەوە ئەگەرێکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشنیازێکی دیکەش ئەوەی کە دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت بەپێی ئەو پارەیەی دەبێت لە داهاتوودا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەداوە کام پێشنیاز جێبەجێ بکات".
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو پرسەیە دوای ئەوەی گەیشتنە ئەنجام بڕیاری لەسەر دەدەن، بەڵام یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە بڕیار بدرێت لەسەر ئەو پێشنیازەی کە باس لە بڕێنی بەشێک لەمووچە دەکات بەپێی ئەو میکانیزمەی حکومەت داینەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە لەبارەی رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچە و شایستە داراییەکان.