کوردستانی

لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد و هێزی ئەمنی بڵاوەی پێكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد و هێزی ئەمنی بڵاوەی پێكرا

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتیان بە چین و توێژە جیاجیاكانەوە لە دەروازەی شاری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و رێگەی سەرەكی سلێمانی هەڵەبجەیان داخست.

بەهۆی خراپی بژێوی هاوڵاتیان ونەدانی مووچە و دواكەوتنی و بێباكی حكومەت لە ئاست ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە، هاوڵاتیانی سلێمانی رژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد.

هێزێكی زۆری ئەمنی بەرەو شوێنی خۆپیشاندەران بەڕێكراوە و بەپێی زانیارییەكانیش، هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و كردنەوەی رێگا سەرەكییەكە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیە.

Qaiwan
Qaiwan