کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: پێویستبوو سلێمانی كەرەنتینە بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویست بوو سلێمانی كەرەنتینە بكرێت چونكە دۆخەكە وادەخوازێت.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "سلێمانی پێویستی بە کەرەنتینە بوو، ئەگەر بەمشێوازە بەردەوام بێت رەنگە نەخۆشخانەکان نەتوانن نەخۆش وەربگرن".
پێشتریش سەفین رەسوڵ، بەڕێوەبەری پلاندانان لە تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سلێمانی لە كۆنترۆڵ دەرچووە، قۆناغی خۆپارێزی هیچ سودی نییە و لەم هەفتەی داهاتووەوە هەر كۆڵان و گەڕەكێك حەوت ماڵی تووشبووی كۆرۆنای تێدا دەبێت".