کوردستانی

هونەرمەندێکی دیاری کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێکی دیاری کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

هونەرمەندی دیاری کورد عەتا چاوشین بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

عەتا چاوشین، ماوەی هەفتەیەک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی جێگیر نەبوو هەرچەندە چارەسەری پلازمای خوێنیشی بۆ ئەنجام درا، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

عەتا چاوشین، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و یەکێکە لە هونەرمەندە دێرینە دیارەکانی کورد و یەکەم گۆرانی کەپێی ناسرا "هۆ غەریبم" بوو کە لە تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆماری کردووە.

Qaiwan
Qaiwan