کوردستانی
دوو کچ بەهەمان هۆکار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دوو کچ کە یەکێکیان تەمەنی خوار 18 ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە, بەهۆکاری هاوسەرگیری زۆرەملێ.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دوو کچ کە یەکێکیان تەمەنی خوار 18 ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە, بەهۆکاری هاوسەرگیری زۆرەملێ.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە،رۆژی هەینی 19ی حوزەیرانی 2020 کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی "شیرین کەمەری" لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە "شیرین کەمەری بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لەسەر ناوبراو بە مەبەستی شووکردنی زۆرەملێ بە کەسێک کە خۆشی نەویستووە، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، کچێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی "شلێر بەرزەنجی" کە خەڵکی گوندی کانی دەستار سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەستداوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە "ئەو کچە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لە سەر ناوبراو بە مەبەستی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ کەسێک کە خۆشی نەویستووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە".