کوردستانی
نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ناوچەسنوورییەکانی دهۆک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندێکى باڵای سەربازیى عیراق لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان سەردانى ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆکی کرد و باس لەوەش دەکریت سەردانی ئەو شاندە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشى ناوچەسنوورییەکانی ئەو پارێزگایە و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانە.
ئەو لیژنە سەربازییەی عیراق بە سەرۆکایەتىی فەریق روکن حامید، فەرماندەى گشتیی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عیراقەو لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان سەردانى پارێزگای دهۆکیان کردووە و چونەتە ناوچە سنوورییەکان.
پێش چەند رۆژێک ئەو شاندە سەردانى شوێنی بۆردوومانکراوەکانی سوپای ئێران و تورکیا سەر هەرێمی کوردستانی کردووە بڕیارە راپۆرتێک ئامادەبکەن بیدەنە سەرۆک وەزیرانی عیراق.