کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک بە چەقۆ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسێکی دیکە، هەروەها بەچەقۆش رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگاری هەولێر کە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی شارەوانی شەڕێك ڕووی داوە و كەسێك بە ناوی (ر.د.ف) بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی تر، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، چەقۆوەشێنەكە رووبەڕووی پۆلیس بووەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس دەمودەست قۆڵبەستیان كرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە و تۆمەتباری ناوبراویش بەپێی ماددەكانی 229 و 413 لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا".