کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشە و دەستدرێژیکردنە سەر هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە بەناوی ئاسایشەوە هەڕەشەی لە خەڵكی كردووە و دەستدرێژی كردوونەتەسەر و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە بەناوی ئاسایشەوە هەڕەشەی لە خەڵكی كردووە و دەستدرێژی كردوونەتەسەر و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە "لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵ و كەرامەتی هاووڵاتیان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان لە رۆژی 18/6/2020 تۆمەتبار ( ك / م / ص ) لە دایكبووی ساڵی ( 1991 ) دەستگیر بكەن بە تۆمەتی ئەوەی كە بەناوی ئاسایشەوە هەڕەشەی لە خەڵكی كردووە و دەستدرێژی كردونەتەسەر".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پاش تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن یەكێك لە هەڕەشە لێكراوەكان لەتۆمەتبار و دوای وەر گرتنی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 393 ) لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە".