کوردستانی

مەودا میدیا زانیاریی نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری دهۆک بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاریی نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری دهۆک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆک گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و پارێزگار و قایمقام و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی ئەو پارێزگایە دەگۆڕدرێن، وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت عەلی تەتەر کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری دهۆک دیاریکراوە.

ئیدریس هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کانیدی پارتی ب پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەرە بۆ پارێزگاری دهۆک".

ئاماژەی بەوەشکرد "سی ڤییەکەی لای خۆمانە، هەروەها ئەوەیە  ماوە ئەوەیە کاتێک بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی متمانەی پێبدرێت".

جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆکە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری لە هەندێک پۆستی ئیداریی دهۆک بڕیارە عەلی تەتەر شوێنی فەرهاد ئەتروشی بگرێتەوە، چونکە لە ئێستادا ئەو کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.
 
Qaiwan
Qaiwan