کوردستانی
داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئیدارەی راپەڕین تاوەکو ئێستا 138 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە ئاماژەی بەوەشکرد تیمەکانیان داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەن کە نیشانەی کۆرۆنایان هەیە پەیوەندی بکەن بە سەنتەرەکانی کۆرۆناوە تاوەکو پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئیدارەی راپەڕین تاوەکو ئێستا 138 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە لەو ژمارەیەش 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژامارەیەک لەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە ماون دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها بەشێکیان لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی رانیەن کە ژمارەیان 10 کەسە و ئەوانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".
تەها محەمەد سەبارەت بە مانگرتنی کارمەندان وتی "ئەوەشی خستەڕوو ئەو کارمەندانەی کە مانیانگرتووە زیاتر کارمەندانی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان، ئەگینا کارمەندانی سەنتەری کۆرۆنا و فریاکەوتن وچەند بەشێکی دیکە بەردەوامن لە کارەکانیان".
باسی لەوەشکرد "تیمەکانمان ئاگاداریان بڵاوکردووەتەوە و داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەن کە نیشانەی کۆرۆنایان هەیە پەیوەندی بکەن بە سەنتەرەکانی کۆرۆناوە تاوەکو پشکنینایان بۆ ئەنجام بدەن".