کوردستانی

ئەو کەسەی تەقەی لە لقی چواری پارتی کرد دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسەی تەقەی لە لقی چواری پارتی کرد دەستگیرکرا
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی تەقەی لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەشیدا گیراوە.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " ئەو کەسەی تەقەی لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەشیدا گیراوە".

جێگای ئاماژەی، رەنگانی شەوی 20-6-2020 کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەی لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی کرد و تەنیا زیانی مادی هەبوو.
Qaiwan
Qaiwan