کوردستانی

سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا كاتژمێر چواری ئەمڕۆ دووشەممە، سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمڕۆ سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كەمێكی تر بە خاك دەسپێردرێن و داوا لە هاوڵاتیان دەكەین زیاتر پابەندبن بە رێنماییەكانەوە".
Qaiwan
Qaiwan