ئابووری
نرخی تمەن گەورەترین هاڕەی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی تمەن هاڕەی گەورەیكرد و كە ئەوەش یەكەمجارە بەو شێوەیە نرخی تمەن دادەبەزێت.
هێژا محەمەد، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە دوو ملیۆنی تمەنی ئێرانی بوو بەشێوەی حەواڵەكردن".
ئەو دابەزینە یەكەمجارە بەو شێوەیە بگاتە ئەو ئاستە و نرخی تمەن لە دوای سزاكانی ئەمریكا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەردەوام بووە لە دابەزین، پێش سزاكانی ئەمریكا 100 دۆلار بەرانبەر بە 330 هەزار تمەنی ئێرانی بوو.