کوردستانی

پەرلەمانتارێكی پارتی سەرزەنشتی بڕیاری بڕینی مووچە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێكی پارتی سەرزەنشتی بڕیاری بڕینی مووچە دەكات
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە بڕیارێكی تاڵ بوو، دەشڵێت،  داوامان كرد حكومەت كەمترین زیان بە فەرمانبەر بگەیەنێت.

پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "بەداخەوە بڕیاری كەمكردنەوەی رێژەیەك لەمووچە بڕیارێكی زۆر تاڵ و ناچاری بوو".

باسی لەوەشكردووە " هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بوو ئەگەر بە سفر كردنیش بوو بێت با پلە باڵاكان لە هەموو كەس زیاتریان لێ ببڕێت".

ئەوەشی نوسیووە "لە فراكسیۆنەوە داوامان كرد لە حكوومەت كەمترین زیان بەر ئەوانە بكەوێت، كە مووچەیان كەمە بەتایبەت هێزی پێشمەرگە ، كە خودی سەرۆك وەزیرانیش زۆر مەبەستی بووە پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدان كەمترین زیان بكەن لەم بڕیارە ناچارییەدا".

Qaiwan
Qaiwan