کوردستانی

توركیا هەڕەشەی توندی لە پارتی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هەڕەشەی توندی لە پارتی كردووە
مەودا میدیا-

ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی پەكەكە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی توركیا چارەی كوردەكانی ناوێت، دەشڵێت، توركیا هەڕەشەی لە پارتی كردووە.

موارد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل هەپەكە رایگەیاند "دەوڵەتی توركیا بە هیچ چەشنێك حەز بە یەكگرتوویی لەگەڵ كوردەكان ناكات، چونكە دەترسێت".

باسی لەوەشكردووە "گەمژەیی مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەوەدابوو كە هەڕەشەی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجومەنی نیشتمانی كوردەكانی سوریا كرد، بەڵام زیاتر رووی لە پارتی دیموكراتی كوردستانە و هەڕەشە لە پارتی دەكەن".
Qaiwan
Qaiwan